سەبارەت به کرماشان:
پارێزگای کرماشان به پێوەری نزیک 24500 کیلۆمەتری چوارگۆشە له ڕۆژئاوای ئێران هەڵکهوتووه و له بواری حەشیمهت نۆهه‌مین شاری وڵاته و یه‌کێك له گەورە شارەکانی ئێران به هەژمار دێت. پارێزگای کرماشان به کەش و هەوای جۆراوجۆر و سەرچاوەکانی ئاو و خاکی خاوەن ئیمکانات و پوتانسییه‌لی زۆر باڵایه بۆ پەرەپێدانی وەرزێری. دەشتەکانی بەرینی ئه‌م پارێزگایه له ناوچەکانی سارد و مامناوەند و گەرم بڵاو بۆته‌وە.
که‌ش و هەوا:
پارێزگای کرماشان له بواری جوگرافی ناوچەیهکه کوێستانی و کێوەکانی زاگرۆس دەورووپشتی گرتووە. بەرزایی ناوچەکانی کوێستانی نێوان 2000 تا 3000 مه‌تر له ڕووکەشی زەریا جیاوازه و له سەردەمی دوورەوە وەک ناوچەیه‌کی خۆش ئاو و هەوا ناسراوە. سەرەڕای ئه‌وە له ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو شایه‌تی سەرهەڵدانی دیاردەیه‌کی نوێ به ناوی تەپ و تۆز و گەردیلهیه، ئه‌م میوانه نەخوازراوە بۆته هۆی سەرهەڵدانی گرفت گەلێکی زۆر بۆ ژیانی خەڵکی ناوچە و هەروەها له سەر هەرێم و که‌ش و هەوای ناوچه‌که شوێنی داناوە.
تاق بۆستان:
تاق بۆستان کۆمه‌ڵێک له بەردە نووسراوەکانی سەردەمی ساسانییەکانه که له باکووری ڕۆژئاوای کرماشان هەڵکهوتووه. ئه‌م کۆیه له سەدەی سێیه‌می زایینی ساز کراوە و بایخی هونەری و مێژووییه‌کی زۆری هه‌یه. چەند دیمه‌نی مێژوویی وەک تاج دانانی خسرەو پەرویز، تاج دانانی ئهردەشیری دووەم، تاج دانانی شاپووری دووەم و سێیه‌م و هەروەها چەند بەردە نووسراوە به ڕێنووسی پەهله‌وی له‌وێدا هەڵقهندراوە.
بێستوون:
بەردەنووسی بێستوون، له ئاسەواری سەردەمی هەخامەنشیان هەڵکهوتوو له سی کیلۆمه‌تری شاری کرماشان له داوێنی کێوی بێستوونه. بەردەنووسی بێستوون یه‌کێك له گرینگ‌ترین و به ناوبانگترین بەڵگه‌کانی مێژووی جیهان و گرینگ‌ترین دەقی مێژوویی له سەردەمی هەخامهنشیان به هه‌ژمار دێت که باس له سەرکه‌وتنی داریووشی گه‌ورە و زاڵ بوونی بەسەر هۆما تە مۆغ دەکات و به دیل گرتنی یاخیان نیشان دەدات. ئه‌م شوێنه‌واره له ساڵی 2006 یه‌کێک له ئاسەواری تۆمارکراوی ئێران له میراتی کلتووری یونێسکۆیه.
تەکیەکانی شاری کرماشان و زۆربه‌ی مزگەوتەکانی مێژوویی ئه‌م شارە هی سەردەمی قاجار و پەهلەوی یه‌که‌من و مێعماری کۆنی شاریش هەر بەم چەشنهیه. تەکیهی معاونەلمولوک که بەناوبانگترین شوێنه‌واری سەردەمی قاجاره له شاری کرماشان هەڵکهوتووه و کاشییه تاک و بێ هاوتاکانی له‌گه‌ڵ گشت تەکیهکانی تر جیاوازه
سۆغاتییهکان:
شیرینییه‌کان
بژی، نان ڕۆغه‌نی کرماشانی و نان شەکری
سۆغات
نان برینجی، کاک، ڕۆنی کرماشانی و نان خورمایی
پیشه دەستییهکان
بەڕه، کەڵاش، جاجم، موج، چەشنه ئامێرەکانی مۆسیقا (دەف، تەنبوور، تار، دیوان و سێ تار) و چەرم
چێشتەکان
ترخێنه، خۆرشتی خەلالی بادام، دەندە کەبابی کرماشانی، سێ‌و پڵاو، ئاشی عەباسعەلی و ئاوگۆشتی کرماشانی