ئێرە کرماشانی جێگەی سنگ و بازوو دەرپەڕیوان و قارەمانی ئێرانە و ئەمەش کۆمەڵگەی تەندروستی ئیمام ڕەزایە،کە بە باشترین پێداویستی بە عینوانی پێشەنگ لە دەرماندا لە خورئاوای ئێران ناسراوە.
ئەم کۆمەڵگە تەندروستییە گەورەیە، کەوەک دڵی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشانە،خاوەنی چەند سەنتەرێکی سەرەکییە،لەوانە: -
• سەنتەری فێرکاری-دەرمانی ئیمام ڕەزا کە ئامادەکراوە بە ٨۰۰ قەرەوێڵە. –
• ۲٤ کلینکی کارا. –
• ۱۰۰ ژووری چاودێری ورد و ۲۰ ژووری عملیات.
• سەنتەری سوتاوی (گوڵستان) وەک تەنیا سەنتەری سوتاوی لە ڕۆژئاوای ئێران و ئامادەکراو بە ٥۰ پەنجا قەرەوێڵە و ژووری عملیات و قەرەوێڵەی BICU
• کۆگایەکی دەرمانخانەی ٥ پێنج نهۆمی بەناوی (بوستان) کە ٦۰ عەیادەی پسپۆڕی و پسپۆڕی باڵاو وردی تێدایە.
• سەنتەری ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشی سیل بە چەندین جۆر دەرمان.
• سەنتەری نەخۆشی شێرپەنجە بەهەمووجۆرەکانییەوە کە ئامادەکراوە بە ۱۲۰ سەدووبیست قەرەوێڵەو هەمووبەشەکانی چارەسەری کیمیایی و سۆنەر تیشکی پێشکەوتوو لە ئاستی جیهانیدا.
• لەتایبەتمەندییە کانی دیکەی ئەم نەخۆشخانەیە:خاوەنی یەکەمین سەنتەری مێشک و دەمارە لە ڕۆژئاوای ئێران،پێشکەشکردنی چەندین جۆری وێنەی تیشکی لەوانە MRI و سی تی سکان و هەروەها ئانژیۆگرافی و نەشتەرگەری پێشکەوتوو و تێستی یورودینامیک ،و PCNL ،لابروسکوبی کڵۆکی ژنان و هەروەها نەشتەرگەریه کانی ئورولوژیک و لاپاروسکوپیک و... ئەم خەستەخانە ناودارە،چەندین بەشی گرنگی دابینکردووە ،لەوانە:بەشی چاندنی گورچیلە،یەکەکانی چاودێری لەسەکتەی مەترسیدار،بەشی منداڵبوونی هەستیار،ژووری هەناسەدان،هەروەها بەشی نەخۆشییە هەناوییەکان. دواخاڵ و گرنگترین خاڵ ئەوەیە،بەهۆی بونی سەنتەرێکی گەورەی کاراییەکانی کلینکی ڕۆژئاوای ئێران لە خەستەخانەی ئیمام ڕەزا و بەئامادەبوونی ۲۰۰ پزیشکی پسۆڕو و پسپۆڕی ورد و بەتوانایی جیاجیا ،زەمینەیەکی فێرکاری گونجاو لەم خەستەخانەیەدا ڕەخساوە و زۆر شت دابینکراوە و بەجۆرێک دەتوانین بڵێین ڕێژەی کەمووکورتی هیچ نییە. خەستەخانەی ئیمام ڕەزا،مۆدێرنترین خۆشناوترین خەستەخانە لە ڕۆژئاواو باکوری ئێران