ڕێسا گشتییه‌کانی نه‌خۆشخانه:
1. پێکهاته‌ی فیزیکی و کەلوپەلی نه‌خۆشخانه، سەرمایهی نه‌ته‌وەییه، هەر بۆیه پاراستنی ئه‌رکی هەموو شارۆمەندانی بە فام و دڵسۆزه.
2. به مه‌به‌ستی زانیاری له مافەکانی نەخۆش، حه‌تمه‌ن مه‌نشووری ئه‌خلاقی لکاو له به‌شی هاتن و کتێبچەی ڕێنوێنی موتاڵا بکەن.
3. له کاتی خەواندنی نەخۆش له بەش، پەسند کردنی ناسین نامه، دەفتەرچەی بیمه له لایەن کارناسانی نیشتەجێی ڕێکخراوەکانی بیمه‌ی پێوەندیدار، پێویسته. له کاتی نەبوونی دەفتەرچەی بیمه، له زووترین کاتدا دەفتەرچەی بیمه‌ی ئێرانیان وەربگرن.
4. به مه‌به‌ستی ئاگاداری ئێوە له ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکانی لایه‌نی گرێبه‌ست لەگەڵ نەخۆشخانه و هەروەها لەسەدی فرانشیزی خزمەتگوزارییەکانی خەواندن و سەرپێی له یەکەی وەرگرتن له ڕووبەرەکانی 1 و 3 و هەروەها یەکەکانی ناردنەوە له تەواوی ڕووبەرەکان، تابلۆکانی ڕێنوێنی دانراوە.
5. له کاتی کەڵک وەرگرتن له ئاسانسۆر، سرنج بدن به زەرفییه‌ت و ڕادەی جێ بوونه‌وەی.
6. به پێی فەرمانی بەڕێوەبه‌ری گشتی نه‌خۆشخانه، هاتنی هاوڕێیانی که‌متر له 12 ساڵ به مەبەستی سەردانی نەخۆش قەدەغەیه.
7. کاتژمێری سەردان کردنی نه‌خۆش هەموو ڕۆژێ له کاتژمێر 14:30 تاکوو 16یه.
8. لەبەرچاو گرتنی ته‌ندروستی، گەرەنتی له‌ش ساغی مرۆڤەکانه. هەر بۆیه له پاراستنی خاوێنی شوێنی نه‌خۆشخانه (ژوورەکانی خەواندن، WC و...) یارمه‌تیدەر بن و زبڵەکانی ئاسایی له سەتڵی شین باوێن.
9. دوای کەڵک وەرگرتن له WC، شێرەکانی ئاو بگرنهوە و گڵۆپەکان بکوژێننهوە.
10. جلوبەرگی نەخۆش، پارچەی سەر قەرەوێڵه، مەلافهی یه‌کجار بەکارهێنراو، دەمپایی، فڵچەی ددان و خاولی به چەشنی سێت له دەرمانخانه دەفرۆشرێ. ئه‌گه‌ر خوازیارن دەتوانن به مه‌به‌ستی ئامادە کردنی بۆ نەخۆش سەردانی دەرمانخانه بکەن.
11. له کۆتایی هەر بەش ڕێگه پلیکانی نائاسایی هەیه. له کاتی سەرهەڵدانی هەر چەشنه مه‌ترسییه‌ک که‌ڵکی لێوەرگرن.
12. سیستەمی هەواسازی ژوورەکان وەک یهخچاڵەکانی ماڵ کار دەکەن. هەر بۆیه به مه‌به‌ستی گه‌رم و سارد بوونی ژوور له وەرزەکانی سارد و گەرم، سرنج بدەن به داخراوی پەنجەرەکان.
13. قەرەوێڵەکانی خەواندن، ته‌نیا هێزی و توانای خەواندنی یه‌ک نەخۆشی هه‌یه، هەر بۆیه هاوڕێیانی بەڕێزی نەخۆش له دانیشتن و خەوتن له سەر قەرەوێڵهی ئه‌وان خۆ بپارێزن.
14. یه‌که‌ی پێڕاگه‌یشتن به سکاڵاکان له ڕووبەری سێیه‌می نه‌خۆشخانه ته‌نیشت چێشتخانه سەقامگیر بووە، بەرپرسی پێڕاگه‌یشتن وڵامدەری سکاڵاکانی ئێوە دەبێت.
15. ڕاوێژکاری فەرهه‌نگی ـ ئایینی نه‌خۆشخانه له ڕووبەری سێیه‌می ناوەند سەقامگیر بووە و وڵامدەری پرسیارەکانی ئایینی و پێداویستییەکانی داب و دەستووری ئایینی، بڕوایی ئێوە بەڕێزانه